300 خێزانی کەرکووک لە هەولێر هاوکاری دەکرێن

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی پۆلیش ئەیدیی وڵاتی پۆڵۆنیا هاوکاریی جۆراوجۆر دەگەیەننە ٣٠٠ خێزانی کەرکووک کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ناوچەکانی خۆیان بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە هەولێر کردووە.
ڕێکەوتی ٩/١١/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی هاوکارییەکانی ڕێکخراوی پۆلیش ئەیدیی وڵاتی پۆڵۆنیا دەگەیەننە خێزانەکانی کەرکووک لە پارێزگای هەولێر و ٣٠٠ خێزان پێداویستیی خۆراکی و ناوماڵ وەردەگرن.
جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوای تۆمارکردنی ناوی ئەو خێزانانەی کە لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەوە ڕوویان لە هەولێر کردەوە، هەوڵەکانی چڕوپڕ کردووەتەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان بۆ خێزانەکان، هەتا ئەو کاتەی دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
