هێمن هه‌ورامی: ئه‌نجامی ریفراندم به هیچ لایه‌ك هه‌ڵناوه‌شێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، ئه‌نجامی ریفراندم بڕیارێكی سیاسی نییه تا هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه. گوتیشی، ئه‌وه‌ی ئێستا عێراق ئاڕاسته ده‌كات مه‌زهه‌به، نه‌ك ته‌وافق و ده‌ستوور.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی11ی2017، (هێمن هه‌ورامی) به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی (سه‌رۆك بارزانی)، پێشوازی له شاندی دیپلۆماسیی نۆروێژی كرد كه پێكهاتبوون له (كنوت لێن) به‌رپرسی كارووباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ و (سیلیژ برین) راوێژكاری وه‌زاره‌ت و (ئان دژۆڤ و كارلسۆن) له هه‌ردوو سه‌فاره‌تی نۆروێژی له عه‌مان و به‌غدا.
(هێمن هه‌ورامی) هه‌ر له هه‌مان رۆژدا پێشوازی كرد له كۆنسووڵی پێشووی به‌ریتانیا (كریس باوه‌رز).
له هه‌روو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی (سه‌رۆك بارزانی)، هه‌ڵوێستی سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانی له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه كورستانی تێكه‌وتووه، به وردی خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستگه‌لێك كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه حكوومه‌تی به‌غداد ناویه‌تی.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی ریفراندم، (هێمن هه‌ورامی) گوتی، ئه‌نجامی ریفراندم بڕیارێكی سیاسی نییه تا هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌نگی سێ ملیۆن هاووڵاتی كوردستانه. بۆیه به هیچ هێز و لایه‌نێك هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له ئێستادا حكوومه‌تی به‌غدا گرتوونیه‌تییه به‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌زهه‌بیانه‌یه و، ئامانجیان له‌ناوبردنی كیانی ئێستای هه‌رێمی كوردستانه. هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه كه په‌لاماره سه‌ربازییه‌كانیان و داڕشتنی ره‌شنووسی بوجه‌ی عێراق و ئه‌و لێدوانانه‌ی كه له كاتی گرژییه‌كاندا له زاری (عه‌بادی) و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه به‌غدا ریفراندمی كردووه‌ته بیانوو بۆ زووتر جێبه‌جێكردنی پلانی په‌لاماری كوردستان.
(هێمن هه‌ورامی) شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ریشی به‌و ناپاكییه ناو برد كه پلانی به‌رگریكردنی له كه‌ركووك له‌ناوبرد و گوتیشی، هه‌ر شوێنێك كه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بریاری به‌رگرییان دابێت، ئه‌وا حه‌شدی شه‌عبی نه‌یانتانیوه پێشڕه‌وی بكه‌ن.
هه‌ر له‌وباره‌وه رایگه‌یاند، له ئێستادا بریاری سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه ته‌نها به رێگای گفتوگۆ و دیالۆگ كێشه‌كان چاره ده‌بن و، داوایش كراوه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و حكوومه‌ت دیالۆگ هه‌بێت بۆ به‌رگرتن له خوێنڕشتنی زیاتر. په‌لاماری سه‌ربازی به‌غدا نه ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ده‌شكێنێت و نه گه‌لی كوردستان پاشه‌كشه له مافه زه‌وتكراوه‌كان ده‌كات، بۆیه گه‌لی كوردستان به‌گری ده‌كه‌ن.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
