٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

ئەمڕۆ پڕۆژەی giz و دەزگای بارزانی دەستی پێ کرد

سەرچاوە: KDP.info


دهۆک-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و gizی ئەڵمانی پرۆژەی کاش بەرانبەر کار لە پارێزگای دهۆک بەڕێوە دەبن، کە بوودجەی پرۆژەکە بەبڕی ٢٥٠ ملیۆن دیناری عێراقییە و هەلی کار بۆ ١١٨ کەس دابین دەکات.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٦/١١/٢٠١٧، یەکەم ڕۆژی پڕۆژەیەکی دیکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی gizی ئەڵمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پرۆژەکە کاش بەرانبەر کارە و تێیدا ١١٨ کەس هەلی کاریان دەست دەکەوێت. ئەم پرۆژەیە تایبەتە بە خاوێنکردنەوە و چاککردەنەوەی ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆکدا.

جێگای ئاماژەیە لە دەستپێکی کردنەوەی پرۆژەکەدا بە هاوکاریی سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی دهۆک سمینارێک لەسەر پاراستنی سەلامەتی لە کاتی کارکردندا بۆ سوودمەندبووانی پرۆژەکە پێشکەش کرا.
Attachments area

هەواڵی پەیوەندیدار