٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

١٠٠٠ خێزانی کەرکووک لە هەولێر هاوکاری كران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هاوکارییان گەیاندە ١٠٠٠ خێزانی کەرکووکی، کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەوە ژیان و ماڵی خۆیان بەجێ هێشتووە.

ڕێکەوتی ٢٨/١٠/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێداویستییە  سەرەتاییەکانی وەکو (بەتانی و خۆراکی وشک و تەندروستی)یان بەسەر ١٠٠٠ خێزانی کەرکووکیدا، کە ڕوویان لە هەولێر کردووە، دابەش کرد.

جێگای ئاماژەیە ئەم چالاکییە لە بنەسەڵاوەی سەر بە هەولێر بەڕێوە چووە و زۆربەی خێزانەکان لەم ناوچەیەدا نیشتەجێن و لە داهاتوودا هاوکاری دەگەیەنرێتە خێزانەکانی دیکەی کەرکووک، کە لە گەڕەک و ناوچەکانی هەولێردا نیشتەجێ بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار