قوتابی لە سلێمانی جانتا و پێداویستیی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت
__2017_10_24_h15m53s28__ER.jpg)
سلێمانی-KDP.info- ٤٨٨ قوتابیی ١٧ قوتابخانەی بنەڕەتیی گوندەکانی سەر بە شارەدێی بازیانی سلێمانی لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە جانتا و پێداویستیی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٤/١٠/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هەڵمەتی هاوکارییەکانی بۆ قوتابیانی بنەڕەتیی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، چالاکییەکی بەرین بۆ قوتابیانی سنووری پەروەردەی سلێمانی بەڕێوە دەبات و جانتا و پێداویستیی خوێندن پێشکەش بە ٤٨٨ قوتابیی بنەڕەتیی پۆلەکانی ١ هەتا ٦ی ١٧ گوندی سەر بە بازیان دەکات.
لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قوتابخانەی ڕۆژهەڵاتی بنەڕەتی لە هەولێر قۆناغێکی نوێی هاوکارییەکانی خۆی لە سێکتەری پەروەردەدا ڕاگەیاند و لەم قۆناغەدا ٥٠ هەزار قوتابیی پۆلەکانی یەک هەتا شەشی بنەڕەتی سوودمەند دەبن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
