لە كەلار ١٠٠٠ خێزانی خورماتوو هاوكاری كران

کەلار-KDP.info- پاش ئەوەی بەهۆی خراپبوونی بارودۆخی ئەمنی شارەكەیان، بە سەدان هەزار كەس لە دانیشتوانی شاری خورماتوو ناچاربوون ماڵ و حاڵیان بەجێ بهێڵن. دەزگای خێرخوازیی لەشاری كەلار و ناحیەی رزگاری هاوكاری جۆراوجۆری ١٠٠٠ خێزان دەكات.
رێككەوتی ٢٠/١٠/٢٠١٧ لەمیانی بەردەوامی هەڵمەتە خێرخوازییەكانیدا بۆ بەهاناوەچوونی زیاتری خێزانەكانی شاری دوزخورماتوو كە بەهۆی بارودۆخ و نالەباری رەوشی ئاسایش لە شارەكەیاندا ماڵ و حاڵیان جێهێشتوو روویان لە شاری كەلار و ناوچەكانی دەڤەری گەرمیان كردووە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەو شارە دەستبەجێ دەستیانكرد بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراك و شیر و بەتانی بەسەر خێزانە هەڵهاتوەكانی شارۆچكەی خورماتوو كە ئێستاكە لەشاری كەلار و ناحیەی رزگاری لەژیانێكی سەختدا دەژین.
شایانی باسە، بەهۆی جێهێشتنی ماڵ و حاڵی دانیشتوانی شاری كەركووك و خورماتوو، رۆژانە تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەچەندین قۆناغ هاوكاری و خۆراك و پێداویستی ناوماڵە پێشكەشی ئەو خێزانانە دەكات.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
