خێزانی شاری كەركووك لە هەولێر هاوكاری كران
__2017_10_19_h20m2s15__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- پاش ئاوارەبوونیان بۆ شاری هەولێر و نیشتەجێبوونیان لە نێو شارەكەدا، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی جۆراوجۆری ١١٠ خێزانی كەركووكی لە گەڕەكی سەری بڵند لە شاری هەولێر كرد.
ڕێككەوتی ١٩/١٠/٢٠١٧ لە بەردەوامیی هەڵمەتە خێرخوازییەكانیدا بۆ بەهاناوەچوونی زیاتری خێزانەكانی شاری كەركووك، كە بە هۆی بارودۆخ و نالەباریی ڕەوشی ئاسایش لە شارەكەیاندا ماڵوحاڵیان جێ هێشتووە و ڕوویان لە شاری هەولێر كردووە، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساتەوەختی گەیشتنیان و پاش نیشتەجێبوونیشیان لە هوتێل و یەكەكانی نیشتەجێبوون، ڕۆژانە بە چەندین وەجبە خۆراك و پێداویستیی ڕۆژانەیان بەسەردا دابەش دەكات، لە درێژەی پرۆسەكانی دابەشكردنی هاوكارییەكانیشدا لە گەڕەكی سەری بڵند لە شاری هەولێر دەست كرا بە دابەشكردنی خۆراك و بەتانی بەسەر ١١٠ خێزانی شاری كەركووكدا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
