ده‌رپه‌ڕاندنی كورد ئاماژه‌یه بۆ تێكچوونی یه‌كپارچه‌یی عیراق

له كانوونی دووهه‌مدا لاشه‌ی ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشی كورد له كێڵگه‌یه‌كدا له سه‌عدیه دۆزرایه‌وه، دوای ئه‌وه كه‌سوكارو هاوڕێكانی یه‌ك له دوای یه‌ك نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ هات كه تیایدا نووسرابوو: لێرە باربكه ئەگینا ده‌كوژرێیت!.
دوای كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره زیاتر له 30 خێزانی كورد ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشت و روویانكرده شارێك كه هێزه كوردییه‌كان پارێزگاری ده‌كه‌ن، هاووڵاتیانی كوردی تریش له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه هاتوونه‌ته ئه‌م شاره به هۆی ململانێی ماڵ و موڵكیان له ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی سه‌دام حسێن له ساڵانی حه‌فتادا كه كورده‌كانی ده‌رده‌كردو عه‌ره‌به‌كانی نیشته‌جێ ده‌كرد له شوێنه‌كانیان، جا له رێگای تیرۆره‌وه بێت یان به فه‌رمانی دادگا بێت، به‌رده‌وامبوونی راگواستنی كورده‌كان كاری ته‌واونه‌كراوی ئاشته‌وایی ئاشكرا ده‌كات له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو نیشانه‌یه‌كیشه بۆ تێكچوونی خێرای په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان حكومه‌ته نیمچه سه‌ربه‌خۆكه‌ی هه‌ولێرو حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی له به‌غدا، ناكۆكییه‌كه كه ئێستا له‌سه‌ر به‌شداریكردنی داهاتی نه‌وته، زۆر قوڵتره ده‌رباره‌ی مه‌ینه‌تییه مێژووییه‌كان و هیواكانی كورده‌كانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی، هه‌روه‌ها پرسیاری جددی دروستده‌كات ده‌رباره‌ی ئایینده‌ی عیراقێكی یه‌كگرتوو، قه‌یرانه‌كه وه‌ك به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن: زۆر قووڵتر‌و توندتره له گرژییه سیاسییه‌كانی نێوان حكومه‌ته شیعییه‌كه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران و كه‌مینه عه‌ره‌بییه سوننه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته كه به هۆی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تارق ئه‌لهاشمی له‌سه‌ر تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستیپێكردو ته‌قییه‌وه.
كورده‌كان به پێچه‌وانه‌ی سوننییه‌كان هێزی ئاسایشی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت و به‌نده‌ری چوونه ناوه‌وه‌و نێردراوه‌كان كه له وڵاتانی تر كار‌و چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن و ده‌كرێت به هۆی ئه‌مه‌وه له كۆتاییدا چاویان له سه‌ربه‌خۆیی زیاتر بێت له به‌غدا.
جوست هیلته‌رمان لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی INTRNATIONAL CRISIS GROUP له راپۆرتێكی ئه‌مدواییه‌دا نووسیویه‌تی: "له ترسی هه‌ستانه‌وه‌ی حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زیی به‌هێز، سه‌ركرده كورده‌كان ده‌یانه‌وێت له به‌غدا جیاببنه‌وه‌و پێده‌چێت بڕوایان به‌وه هه‌بێت كه كاته‌كه نزیكبووه‌ته‌وه بۆ كردنی ئه‌وكاره‌و كورده‌كان ئومێده‌وارن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه پێویستی و تینوێتی توركیا بۆ نه‌وت و گاز هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ تینوێتی خۆیان بۆ به‌ده‌وڵه‌تبوون.
كورده‌كان دیلی بیره‌وه‌ریی به ئازاری ژێرده‌ستی سه‌دامن، وه‌ك عه‌ره‌به سوننه‌و شیعه‌كان كه جه‌نگێكی تایه‌فی دڕندانه‌یان هه‌ڵگیرساند، كورده‌كانیش وابه‌سته‌ی ناسنامه‌یه‌كی ته‌سكن، هه‌روه‌ك ئه‌وان به ره‌گه‌ز باسده‌كرێن نه‌ك به هاووڵاتیبوون، هه‌روه‌ها ره‌نگه كورده‌كان له دڕنده‌یی به‌عس رزگاریان بووبێت، به‌ڵام به لای قوربانییه‌كانه‌وه رابردوویان لا باشتر بوو، چونكه لانیكه‌م ئازیزه‌كانیان له‌ده‌ستنه‌دابوو.
و/ فازڵ مه‌لا ره‌حیم




