دەزگای بارزانی پێداویستی خوێندن بۆ ٥٠ هەزار قوتابی دابین دەکات

هەولێر-KDP.info- لە چالاکییەکدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پشتیوانیکردنی قوتابیان لە پرۆسەی خوێندندا پێداویستیی خوێند بۆ ٥٠ هەزار قوتابی دابین دەکات.
ئەمڕۆ رێکەوتی ٤/١٠/٢٠١٧ لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردە دا، قوتابیانی قوتابخانەی ژێ کافی بنەڕەتی تێکەڵاو لە هەولێر بەسەردەکاتەوە و جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشکەشی ٥٠٠ قوتابی کرد.
لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قوتابخانەی رۆژهەڵاتی بنەڕەتی لە هەولێر قۆناغێکی نوێی هاوکارییەکانی خۆی لە سێکتەری پەروەردەدا راگەیاند و لەم قۆناغەدا ٥٠ هەزار قوتابی بنەڕەتی پۆلەکانی یەک هەتا شەش سوودمەند دەبن.
جێگای ئاماژە پێکردنە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبات کە هەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاری رێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوە دەبرێن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
