٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

هێمن هەورامی: سەربەخۆیی بە گفتوگۆ و دییالۆگ بە دەست دەهێنین

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info- (هێمن هەورامی) بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی (سەرۆک بارزانی)، سەردانی کۆنسووڵخانەی گشتیی ڕووسیای لە هەولێر کرد و پێشوازیشی لە شاندێکی دیپلۆماتی نەرویجی بە سەرۆکایەتیی (کارلسێن کارلسێن) جێگیری باڵیۆز کرد.

(هێمن هەورامی) مەبەستی سەردانەکەی بۆ کۆنسووڵخانەی ڕووسیا، گەیاندنی سڵاو و پێزانینی تایبەتی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و گەشی و شادیی کوردستانیان بوو لەهەمبەر ئەو هەڵوێستە هاوسەنگەی ڕووسیا لە پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستاندا لەسەر ئاستی (سەرۆک پووتین) و وەزیری دەرەوەی رووسیا.

 

بەرپرسی سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی (سەرۆک بارزانی)، لە دانیشتنەکەیدا لەگەڵ شاندە دیپلۆماتە نەرویجییەکەش، دواپەرەسەندنە سیاسی و ڕه‌وشی پەیوەندییەکانی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەسەر کرا.

(هێمن هەورامی) لە دیدارەکەدا تیشکی خستە سەر ئەو قۆناغە نوێیەی کە دوور لە هێز و سەپاندنی زۆرەملێی بە دیموکرسی هاتووه‌تە گۆڕێ، بۆیە دەبێت وڵاتانی دنیا ئەم قۆناغە بە دەسپێکی قۆناغێک دابنێن بۆ مۆدێرنە و دیموکرسی لە ناوچەکەدا. ئێمە وەها لەو وڵاتانەمان ڕوانیوە، هیوادارین نازناوە مەدەنیانەکانیان نەخەنە ژێر پرسیار و هاواری گەلێک بۆ ئازادی و سەربەخۆی وەلا نەخەن.

لە به‌شێکی دیکەی قسەکانیدا (هێمن هەورامی) گوتی، "ڕیفراندۆممان بۆ سەربەخۆی کردووە و سەربەخۆییش بە گفتوگۆ و دییالۆگ بە دەست دەهێنین. ئێمە ئەو سەردەمەمان تێپەڕاند کە بمانخەنە مێژووەوە و ڕۆڵی ئەکتەرێکمان بدەنێ کە جینۆساید بکرێت، ئیدی ئەوە خۆمانین بۆ یەکەمجار خۆمان دەخه‌ینە نێو مێژووەوە و ڕۆڵی ئەکتەرێکی ئازاد و عەوداڵی سەربەخۆیی دەبینین.''

سەنگەر هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار