هێنری لێڤی: كوردستان دووه‌م وڵاتی دیموكراتی ده‌بێ له ناوچه‌كه‌دا.. پشتكردنه كورد، ئابڕوبه‌رانه‌یه

هولیر-KDP.info- فه‌یله‌سوف و ئاكادیمیی فه‌ڕه‌نسایی(هێنری لێڤی) باوه‌ڕی وایه، كه ڕۆژئاوا له‌هه‌مه‌به‌ر ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییدا، پشتیوانی له عێراق و توركیا و ئێران ده‌كات كه 'ده‌وڵه‌تی شكستبردوو و نادیموكراتن' دژ به هه‌رێمی كوردستان و جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه كوردستان دووه‌م ده‌وڵه‌تی دیموكراتی ده‌بێ له ناوچه‌كه‌دا.
له دیدارێكیدا سی ئێن ئێندا كه (فه‌رید زه‌كه‌ریا) پێشكه‌شی ده‌كات، له وه‌ڵامی به‌رهه‌ڵستكاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رانبه‌ر به ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له باشووری كوردستان، (لێڤی) ڕایگه‌یاند، ''له راستیدا ئه‌مه مایه‌ی نیگه‌رانییه، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی حیساباتی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسایه.
له‌وێ (كوردستان) وه‌ك هاوپه‌یمانی باش و سرووشتی ده‌ركه‌وتوون، پێشنیازی دیموكراتییه‌تی ڕاسته‌قینه‌ش ده‌كه‌ن، كه ده‌بێ به دووه‌م وڵاتی دیموكراتی له ناوچه‌كه‌دا؛ كه‌چی ئێمه شه‌رمنانه پێیانده‌ڵێین ئه‌و كاره مه‌كه‌ن، له به‌رانبه‌ردا پشتیوانی له‌و ده‌وڵه‌ته شكستبردوو و شمولیانه ده‌كه‌ین، ناده‌وڵه‌تێكی وه‌ك عێراق، توركیا و ئێران و عێراقیش به‌هێز ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی گه‌وره دژ به كوردستانێكی بچووك بنێن.''
ئه‌و فه‌یله‌سوفه فه‌ڕه‌نساییه هه‌روه‌ها گوتی، ''له راستیدا ئه‌وه ئابڕوبه‌رانه‌یه، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕۆژئاوایه. من به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك له هه‌ولێر بووم، وه‌ك چاودێرێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر راپرسییه‌كه‌وه، خۆی ڕاپرسیێكی باش بوو، به‌گوێره‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجام درا، ده‌نگدانێكی دادپه‌روه‌رانه بوو. له نێوخۆدا ئه‌سته‌مه ئه‌مه شیی بكرێته‌وه.''
(لێڤی) زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دوا و گوتی ''دۆخی هه‌نووكه‌یی كورد، بیرم بۆ ئیسڕایلی ساڵی 1984 ده‌باته‌وه. ئه‌وكاته‌ی كه 7ملیۆن كه‌س، له لایه‌ن 160 ملیۆن كه‌سی دوژمنه‌وه گه‌مارۆ درابوو، له لایه‌ن گه‌وره‌ئیمبراتۆریه‌ته‌كان و ده‌وڵه‌ته سه‌ركوتكاره‌كان.
ئه‌وه‌ندی من بیزانم، هێشتا ئێران وڵاتێكی نادیموكراته، توركیای (ئه‌ردۆغان)یش، كه‌متر و كه‌متر دیموكراتییه، كه‌سیش پشتیوانی له كورد ناكات. له راستیدا گه‌مارۆدانی كورد، به لای من و هه‌ر دیموكراتخوازێكه‌وه، شكاندنی دڵه.''




