٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی هاوکاریی پێشکەش بە ٨٥١ خێزانە ئاوارە کرد

سەرچاوە: KDP.info

دیبەگە-KDP.info-  بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستیی خێزانە ئاوارەکان لە کەمپی دیبەگە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هاوکاریی ٨٥١ خێزانی ئاوارە دەکات.

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی خۆراکییان گەیاندە کەمپەکانی دیبەگە و بە هەماهەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، پێشکەشی ٨٥١ خێزانی ئاوارەی کرد.

کەمپەکانی دیبەگە دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر و تایبەتن بە ئاوارەکانی مووسڵ و دەورووبەری، کە سێ کەمپن و لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوە دەبرێن. 

هەواڵی پەیوەندیدار