له سێ پرسه‌ی جیادا، مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مه‌حمود حاجی ره‌شید كانی مانگایی، محه‌مه‌د عه‌لی حارس هه‌ركی، ئه‌رسه‌لان عه‌لی مه‌حمود ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- له سێ پرسه‌ی جیادا، مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مه‌حمود حاجی ره‌شید كانی مانگایی، خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د عه‌لی حارس هه‌ركی، ئه‌رسه‌لان عه‌لی مه‌حمود ده‌كات و، هاوخه‌میی خۆیان به خزم و كه‌سوكاریان راده‌گه‌یێنێ.
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مه‌حمود حاجی ره‌شید كانی مانگایی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی (مه‌حمود حاجی ره‌شید كانی مانگایی و خاتوو ئامینه مه‌لا مه‌حمودی هاوسه‌ری و خاتوو دولبه‌ر هاوسه‌ری كوره‌كه‌ی و نه‌وه‌كانی به‌ناوی راڤین و رێڤان سامان مه‌حمود)مان پێگه‌یشت.
كۆچی دوایی ئه‌م خێزانه تێكۆشه‌ره، له كاره‌ساتێكی هاوتووچۆ، كه بۆ به‌شداریكردن بووه له ریفراندۆم، خه‌مباری كردین و مه‌رگ رێگه‌ی نه‌دان به شانازییه‌وه ئه‌و رۆژه گرنگه‌ی میلله‌ته‌كه‌یان ببینن.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ین و هاوخه‌می خزم و كه‌سوكاره‌كه‌یانین و له خودای گه‌وره داواكارین رۆحیان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییمان پێببه‌خشێ.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د عه‌لی حارس هه‌ركی
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی نه‌قیب(محه‌مه‌د عه‌لی حارس هه‌ركی)مان پێگه‌یشت.
هاوبه‌شی خه‌متانین و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و خزم و دۆستانتان و هه‌ڤاڵانی فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ و خوالێخۆشبوو(محه‌مه‌د عه‌لی حارس) به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
هه‌ڤاڵ ئه‌رسه‌لان عه‌لی مه‌حمود
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شاری دووز و عه‌شیره‌تی(داوده)(عه‌لی مه‌حمود داوێی) باوكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
هاوبه‌شی خه‌متانین، سه‌ره‌خۆشی له‌به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان و خزمانی داوێ و هه‌ڤاڵانتان ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ و باوكی خوالێخۆشبووتان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
