راگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە رادیۆی دەنگی کوردستان دەکات

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی رادیۆی دەنگی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بۆ رادیۆی دەنگی كوردستان
بەڕێزان: بەڕێوەبەرو ستافی بەڕێوەبردن و تێكڕای كارمەندان لە رادیۆی دەنگی كوردستان..
بەبۆنەی (54)هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی(ئێزگەی دەنگی كوردستان) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو گوێگرانتان دەكەین، دەستی هەوڵ و كۆشش و ماندووبوونتان توند دەگوشین، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە بەرەو پێشبردنی دەنگی كوردستان بۆ خزمەتگەیاندن بە رەوتی تێكۆشانی گەلەكەمان.
دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان لە هەلومەرجی ئەوسادا بەبڕیارورێنمایی (بارزانی نەمر)وسەركردایەتی شۆڕش بەر لە (54)ساڵ وەك پێویستیەكی مێژوویی گرنگ هاتەكایەوە، چرایەكی رۆشنی نێو كاروان و شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو بۆ بەرگریكردن لە هەبوون و كیانی نەتەوەییمان و رەگداكوتانی گیانی خۆڕاگری و شۆڕشگێریی دژ بە ستەم و زۆرداری و چەوساندنەوە.
ئەمڕۆش لەو هەلومەرجەدا رۆڵی ئێوە وەك ئێزگەی دەنگی كوردستان دیاروبەرچاوە لە هۆشیاریی و وریاكردنەوە و گیانفیدایی بۆ گەل و نیشتیمان و پاراستنی ئەو ئەزموونەو هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی و زەوینەسازیی بۆ بەدیهاتنی مافەرەواكانمان لە جاڕدانی دەوڵەتی كوردستان.
ئومێدەوارین لەو بۆنەیەدا زیاتروچاكتر لەرووی چەندایەتی و چۆنیەتیەوە بەرەو پێش بچن و دەوری ئەرێیانەی خۆتان بگێڕن لە چارەسەركردنی كێشەكان و خزمەتی زیاتر بە بیسەرانتان و خەڵك و هاووڵاتیان بكەن و لە ئاست بەرپرسیاریەتی ئەو هەلومەجە چارەنووسازەی ئەمڕۆدابن.
جارێكی دیكە پاڵپشتی خۆمان بۆ ئێزگەی دەنگی كوردستان دووپات دەكەینەوە..
هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن...
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
27/9/2017

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
