مەکتەبی سەرۆک: هێشتا ڕادیۆی دەنگی کوردستان پێگە و شوێنی خۆی ماوە و بەردەوامە

هەولێر-KDP.info- لە پەیامیدا بە بۆنەی یادی ٥٤ ساڵەی رادیۆی دەنگی کوردستان، مەکتەبی سەرۆک ڕایدەگەیێنێ، ئێستا کە لە سایەی پێشکەوتنەکاندا ژمارەیەکی زۆری ناوەندی میدیایی لە کوردستان کار دەکەن و بوونەتە جێی ئومێد، کە بتوانن دەنگ و ڕەنگی ڕاستەقینەی دۆزی گەلەکەمان بن و، بەڵام هێشتا ڕادیۆی دەنگی کوردستان پێگە و شوێنی خۆی ماوە و بەردەوامە.
دەقی پیرۆزبایی مەکتەبی سەرۆک بە بۆنەی یادی ٥٤ ساڵەی رادیۆی دەنگی کوردستان:
بەڕێزان بهڕێوهبهر و ستافی نووسین و كارمهندانی ڕادیۆی دهنگی كوردستان
سڵاوێكی گەرم
بەبۆنەی یادی ٥٤ ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەكەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
ڕادیۆی دهنگی كوردستان، ڕۆڵێکی گرینگی لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا هەبووە. لە سەرەتای شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، ئەو ڕادیۆیە بووە پردی نێوان شۆڕش و جەماوەر و تاکە بڵندگۆی داوا ڕهواكانی گەلەکەمان بوو و سەرەڕای کەمیی توانای تەکنیکی، تا دوای ڕاپەڕینیش ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی لە دەست نەدا و، نەیهێشت دوژمنان دەنگی شۆڕش کپ بکەن.
خۆشبەختانە ئێستا لە سایەی پێشکەوتنەکاندا ژمارەیەکی زۆری ناوەندی میدیایی لە کوردستان کار دەکەن و، بوونەتە جێی ئومێد کە بتوانن دەنگ و ڕەنگی ڕاستەقینەی دۆزی گەلەکەمان بن و، هێشتا ڕادیۆی دەنگی کوردستان پێگە و شوێنی خۆی ماوە و بەردەوامە، بۆیە هیوادارین دەنگی کوردستان وەک ڕابردوو بە گیانی پێشمەرگانەوە لە خزمەت گەل و وڵاتدا بن و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سەرۆک
٢٧ـی٩ـی٢٠١٧

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
