1800خێزانی ئاوارە هاوکاری دەکرێن

دیبەگە-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بە هاوکاریی مانگی سووری ئیمارات، هاوکاریی خۆراکیی گەیاندە ئاوارەکان لە کەمپی دیبەگە یەکدا.
ڕێکەوتی ٢٤/٩/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی مانگی سووری ئیمارات، لە کەمپی دیبەگە یەک چالاکییەکی خێرخوازیی بەڕێوە دەبات و، لە چالاکییەکەدا گۆشتی سوور پێشکەشی ١٨٠٠ خێزانی ئاوارە دەکات.
کەمپی دیبەگە یەک، یەکێکە لەو سێ کەمپانەی دەکەونە سنووری شارەدێی دیبەگە و تایبەتن بە ئاوارەکانی مووسڵ و دەوروبەری، هەرسێ کەمپەکە لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوە دەبرێن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
