٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

واشنتن پۆست: ئەمەریکا پلان قۆناغی دوای نەمانی ئەسەد و چەکە کیمیاوییەکەی دادەرێژێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکییەکان بە نیەگرانییەوە سەیری ئەگەری بڵاوبوونەوەی چەکی کاولکاری سوریا دەکەن و ترسیان هەیە ئەم چەکە بکەوێتە دەست کەسانێکی توندڕەوی ئیسلامی، یاخود ژەنەرالەکان، یا هەر گروپێکی دیکە کە کۆنتۆل ناکرێن، ئەمەش لەئاکامی لەدەستدانی دەسەڵاتی سەرۆکی سوریا دێتە ئاراوە. ئەو گروپە شەڕکەرەکەی کە ئیدارەی ئۆباما لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داناوە، بەشێک بوو لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کە دەستیان بەسەر بنکەی سەربازی شێخ سەلمان لە نزیک حەلەبدا گرت. کە لەو شوێنەدا تاقیکردنەوە لەسەر چەکی کیمیاوی کراوە، هەروەها ئۆپۆزسیۆن لە بنکەی سەفیرە نزیک کەوتوونەتەوە کە ئەویش لە حەلەبە و یەکێكە لەو ناوەندانەی ئەمجۆرە چەکانەی لێ وەبەرهێنراوە. ئەم زانیاریانە لەلایەن بەرپرس و شرۆڤەکارە ئەمەریکییەکان پشت راستکراونەتەوە.

هەرچەندە سوپای سوریای ئازاد رایگەیاندووە کە هیچ چەکێکی کیمیاویان لە بنکەی یەکەم  نەدۆزیوەتەوە، بەڵام رووداوەکان ترسیان دروست کردووە لەوەی ئەگەر رژێمی ئەسەد چەکی کیمیاویش دژی هاووڵاتیانی خۆی بەکارنەهێنێت، بەڵام دوور نییە لەوە نزیک بووبێتەوە دەسەڵاتی بەسەر ئەمجۆرە چەکانەدا لەدەست بدات. هەندیک لە ئەفسەران سوریا کە راهێنیان لەسەر بەکارهێنانی ئەمجۆرە چەکە کردووە، دەڵێن بنکەی سەرەکی پاراستنی چەکی کیمیاوی ئەعساب لە شوێنی قایم پارێزراوە و بەهەزاران کەس لە سوپای سوریا پارێزگاری لێدەکات، بەڵام گرانیش نییە ئەم پاراستنە ببەزێنرێت.

پنتاگۆن پلانێکی دارێشتووە، لەهەمبەر ئەو سیناریۆیانەی پەیوەندیان بە چەکی کیمیاوی سوریاوە هەیە، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایانگەیاندووە کە پلانی لەناکاوی تایبەت بە سوریایان سەر لە نوێ تازە کردۆتەوە، نەوەکو ئاژاوە لە هەفتەکانی دادێت روبدات. ئەوان  بە بڕاو و بەڵگەوە لەگەڵ سوریا و ئوردن و ئەندامانی ناتۆ و تورکیا چاودێری دەیان پێگە لە ناو سوریا دەکەن، کە گومانیان لێدەرکرێت چەکی کیمیاوی تێدا پارێزرابێت. یەکێک لە بیرۆکانە چوونە  ناو سوریایە ئەگەر پێویستی کرد.

بەرپرسەکانی پنتاگۆن دەڵێن لە کۆنگرێس لە دانیشتنی نهێنی و ئاشکرا کاریان کردووە بۆ ئەوەی دەست بەکار بکەن بۆ ئەوەی کاری هاوبەش لە لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئوردن و تورکیا و بە هاوکاری زانیاری هەوالگری ئیسرائیل ئەنجام بدەن، هەروەها بەرپرسە ئەمەریکییەکان کار دەکەن کە روسیاش هاوکاریان بکات، کە پەیوەندییەکی سەربازی پتەوی لەگەڵ سوریا هەیە و هاوکاریشی کردووە بۆ پەرەپێدانی پرۆگرامی چەکی کیمیاوی.

هەواڵی پەیوەندیدار