٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

٢٠٠٠ خێزانی ئاوارە و کەمدەرامەت هاوکاری دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی کوێت دوو کاروان هاوکاریی گەیاندە پارێزگای دهۆک.

ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٢٠/٩/٢٠١٧ بە مەبەستی پشتیوانیکردنی ماددیی خێزانە کەمدەرامەتەکان و ئەو ئاوارانەی کە لە پارێزگای دهۆکدا نیشتەجێن، دوو کاروان هاوکاری دەگەیەنرێتە پارێزگاکە و لە دوو ناوچەی جیاوازدا پێشکەشی ئاوارە و خێزانە کەمدەرامەتەکان دەکرێت.

هاوکارییەکان لە لایەن دەوڵەتی کوێتەوە دابین کراون، کە پێک دێت لە پارسێلی خۆراکی وشک و لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێشکەشی ٢٠٠٠ خێزانی ئاوارە و کەمدەرامەت لە پارێزگای دهۆک دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار