مه‌كته‌بی سه‌رۆك سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی (ئه‌حمه‌د ناسر فه‌یلی) دەکات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵ (ئه‌حمه‌د ناسر فه‌یلی)
به‌دڵگرانیێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دواییی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارگێڕی لقی 5ـی پارتیمان و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی(التآخی) هه‌ڤاڵ(ئه‌حمه‌د ناسر فه‌یلی)ـمان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میمان بۆ خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌یان و هه‌ڤاڵ و دۆست و هاوكاره‌كانی راده‌گه‌یه‌نین.
هه‌ڤاڵ(ئه‌حمه‌د ناسر فه‌یلی) جگه له‌وه‌ی كادیرێكی به‌ئه‌زموون و دڵسۆزی رێبازه‌كه‌ی بووه، به نووسین و كاری رۆژنامه‌نووسی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی رۆشنبیری و هۆشیاری به نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به خانه‌واده و دۆست و كه‌سوكاری ببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
17ـی9ـی2017

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
