٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

لە دیبەگە دەزگای بارزانی جلوبەرگی دایە ٩٢٦ خێزانە ئاوارە

سەرچاوە: KDP.info

دیبەگە-KDP.info- بە مەبەستی هاوکاریکردنی زیاتری خێزانە ئاوارەکان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەریی REDTAG جلوبەرگ بەسەر ٩٢٦ خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی دیبەگەدا دابەش دەکات.

ڕێکەوتی ١٥/٩/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکی لە کەمپی ئاوارەکانی دیبەگەدا بەڕێوە برد، لە چالاکییەکەدا REDTAG جلوبەرگی بۆ ئاوارەکان دابین کردبوو و لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر ٩٢٦ خێزاندا دابەش کرا.

جێگای ئاماژەیە کەمپەکانی دیبەگە دەکەونە سنووری ئیداری پارێزگای هەولێر و لە لایەن ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوە دەبرێن، ژمارەی کەمپەکان ٣ کەمپە و تایبەتن بە ئاوارەکانی نەینەوا و دەوروبەری.

هەواڵی پەیوەندیدار