دەزگای ڕاگەیاندنی پارتی، کۆچی دوایی (ئەحمەد ناسر فەیلی) سەرنووسەری رۆژنامەی التآخی راگەیاند

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ و هاوکاری خۆشەویستمان (ئەحمەد ناسر فەیلی) سەرنووسەری رۆژنامەی (التآخی) و کارگێڕی لقی پێنجی پارتیمان رادەگەیەنین، کە ئێوارەی رۆژی شەممە16/9/2017، لەکاتی قسەکردنیدا لەناو هۆڵی (دیداری دیموکراسی و مافی چارەی خۆنووسین) لە شاری سلێمانی بەنەخۆشییەکی کت و پڕ کۆچی دوایی کرد.
بەم بۆنە دڵ هەژێن و خەمناکەوە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیمان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری هەڤاڵی خۆشەویستمان و تەواوی هەڤاڵ و هاوپیشەکانی دەکات و لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
اناللە واناالیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
16/9/2017

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
