٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی، هاوکاریی دایە ٢٨١٥ خێزانی گەڕاوەی شنگال

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- پاش گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خێزانە ئاوارەکان بۆ ناو سەنتەری شنگال، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی بەرنامەی جیهانیی خۆراک، هاوکاری پێشکەشی خێزانە گەڕاوەکان دەکات.

ڕێکەوتی ٧/٩/٢٠١٧ بە مەبەستی پشتگیریی ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان و هاندانی خێزانەکانی دیکەش هەتا بگەڕێنەوە بۆ شارۆچکەی شنگال، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی بەرنامەی جیهانیی خۆراک هاوکاریی ٢٨١٥ خێزان لە شنگال دەکات.

هەرخێزانێک بڕی ٧٠ کیلۆگرام خۆراکی وشکی پێشکەش دەکرێت و ئەم هاوکارییانە بەردەوام دەبن، هەتا ڕەوشی ئابووریی ئەو خەڵکانە جێگیر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار