دەزگای بارزانی لە کەرکووک هاوکاریی 115 خێزانی کەمداهاتی کرد

کەرکووک-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی هاوکاریکردنی کەمداهاتان، لە پارێزگای کەرکووک چالاکییەکی بەڕێوە برد و لە چالاکییەکەدا 115 خێزان سودمەند بوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بە مەبەستی پاڵپشتیی ئابووریی خێزانەکان لە ناو پارێزگای کەرکووکدا هاوکاریی کەمدەرامەتان دەکات.
ڕێکەوتی 24/8/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان لە پارێزگای کەرکووک چالاکییەکی بەڕێوە برد و لە چالاکییەکەدا 115 خێزان سودمەند بوون.
جێگای ئاماژەیە لە چالاکییەکەدا پارسێلی خۆراکی وشك پێشكەشی خێزانەکان کراوە و، بەبێ جیاوازیی نەتەوەیی و بیروباوەڕی ئایینی، هاوکارییەکان بەسەر خەڵکانی کەمدەرامەتدا دابەش كراون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
