''٨٦٦ خێزانی نه‌ینه‌وا گەڕاونەتەوە''
__2017_08_10_h15m42s46__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له لایه‌ن دیسكی داتا و زانیاریی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی)یه‌وه له ماوه‌ی ١/٨/٢٠١٧ تاوه‌كو ٩/٨/٢٠١٧دا له ناو كه‌مپه‌كان كۆ كراونه‌ته‌وه، كۆی خێزان و كه‌س، كه تازه ئاواره بوون، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی پێشوویان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه تێیدا ٨٦٦ خێزان، كه ده‌كاته ٤٢٢٥ كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، به‌ڵام هاوکات ٦٤١ خێزان، كه ده‌كاته ٣١٤٨ كه‌س دووباره جێگه‌ی خۆیان جێ هێشتووه و ڕوویان له كه‌مپه‌كانی خازر و حه‌سه‌نشام كردووەته‌وه، هاوكات ٨٤ خێزانی دانیشتووی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ریش ئاواره بوون.
پاش ئه‌وه‌ی شاری مووسڵ له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه کۆنتڕۆڵ کرایەوە، ڕۆژانه خێزانه‌كان كۆچی پێچه‌وانه ده‌كه‌ن، به‌شێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌شێكیشیان شاره‌كه دووباره جێ ده‌هێڵن، هاوكات شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، كه بە گەورەترین شارۆچكه‌ی عیراق هەژمار دەكرێت، ٣٠ كیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای نه‌ینه‌واوه دوورە، ژمارەی دانیشتوانەكەی بە گوێرەی دوا ئاماری ساڵی ٢٠١٤، نیزیكەی ٢٠٠ هەزار كەسە، کە ساڵی ٢٠١٤ له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه داگیر كرا، ڕۆژانه دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كۆچ ده‌كه‌ن.
(ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی) به پشتبه‌ستن به داتا و زانیارییه‌كانی كه له نێو كه‌مپی ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وادا ڕۆژانه كۆی ده‌كاته‌وه، له ڕێكه‌وتی ١/٨/٢٠١٧ تاوه‌كو ٩/٨/٢٠١٧ تێكڕای ئامار و ژماره‌ی خێزان و كه‌سی ئاواره‌بوو له‌گه‌ڵ ژماره‌ی خێزانی گه‌ڕاوه بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی پێشوویان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌مشێوه‌یه بووه:
به پێی داتاكانی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی) له سنووری كه‌مپی ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، ٨٦٦ خێزان، كه ده‌كاته ٤٢٢٥ كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاری نه‌ینه‌وا، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ٦٤١ خێزان، كه ده‌كاته ٣١٤٨ كه‌س دووباره ئاواره بوونه‌ته‌وه، هاوكات ٨٤ خێزانی دانیشتووی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ناوچه‌كانیان جێ هێشتووه و خۆیان گه‌یاندووەته سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه (مووسا ئه‌حمه‌د)، سه‌رۆكی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی) ڕایگه‌یاند: ''به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێن و ماڵوحاڵی خۆیان ده‌كه‌ین، ئێمه له كه‌مپه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك به‌وپه‌ڕی له‌خۆبوردووییه‌وه ڕۆژانه هاوكاری و یارمه‌تیی ئاواره‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌و ژماره ئاوارانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، هه‌وڵمان داوه له ڕێگه‌ی گه‌یاندنی كاروانی هاوكارییه‌كانمانه‌وه هه‌فتانه هاوكاریی خۆراكی و ناوماڵیان بۆ دابین بكه‌ین، هاوكات ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆرتری ئاواره شوێنه‌كانیان جێ ده‌هێڵن و ڕوو له كه‌مپه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، کە له‌و شوێنانه‌ی بۆی ده‌گه‌ڕێنه‌وه هیچ پێداویستییه‌كی سه‌ره‌تاییی ژیانیان ده‌ست ناكه‌وێت، شاره‌كانیان به ته‌واوی خاپور بووه و نه ئاو هه‌یه و نه كاره‌با، بۆیه ئێمه له كه‌مپه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌با و بنكه‌ی ته‌ندروستیمان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردوون و له‌وپه‌ڕی ژیانێكی باشدان، به به‌راورد به‌و ناوچانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه.''
سه‌رۆكی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ''ئێمه پاڵپشتیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كه‌ین بۆ شوێن و ماڵی خۆیان، له هه‌مانكاتیشدا پێشوازی له هاتنی ئاواره‌ی نوێ ده‌كه‌ین، ئه‌ركی ئێمه‌یه وه‌ك (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی) خزمه‌تی هه‌ر كه‌سێك بكه‌ین، كه ڕووبه‌ڕووی كاره‌سات و ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری ده‌بێته‌وه.''

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
