له كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی پارتی و یه‌كێتیدا، پرسی گرینگ باس ده‌كرێن

هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌حموود محه‌ممه‌د) گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، شاندی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه و، پرسگه‌لێكی گرینگ ده‌خه‌نه به‌ر باسه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌رباره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبووه‌نه‌وه‌ی سبه‌ینێی شاندی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی (مه‌حموود محه‌ممه‌د) كه هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتییه، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، ''كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ(ئەمڕۆ سێشەممە)، درێژكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه به گشتی، هاوكات پێشهاته‌كان و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا، گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێ.''



