٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی هاوکاریی زیاتر لە هەزار خێزانی دیکەی مووسڵی کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- لە درێژەی کار و چالاکییەکانی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)دا بە هاوکاریی وڵاتی کوێت، ١٠٠٠ پارسێل خۆراکی وشک بۆ دانیشتوانی بەری ڕاستی شاری موسڵ دابین کرا.

ڕێکەوتی ٦/٨/٢٠١٧ کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی وڵاتی کوێت لە ڕێگەی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە گەیەندرایە بەری ڕاستی شاری موسڵ و تیمەکانی دەزگاکە پارسێلی خۆراکی وشکیان بەسەر ١٠٠٠ خێزانی دانیشتووی ئەو شارەدا دابەش کرد.

بە پێی ئاماری (دەزگای خێرخوازیی بارزانی) لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا  ٢٩٩٩٢ خێزان لە ناو شاری موسڵ پێداویستییە جۆراوجۆرەکانیان لە لایەن ئەو دەزگایەوە بۆ دابین کراوە، تەنیا لە ماوەی مانگی تەمووزدا (دەزگای خێرخوازیی بارزانی) ٨ کاروان هاوکاریی خۆراکی و ناخۆراکیی بە هەماهەنگی ئیغاسەی ئیسلامی و دەوڵەتی کوێت گەیاندووەتە ٦٨٠٠ خێزانی شارەکە.

لە چالاکییەکی دیکەیاندا دەستەی فریاگوزاری ئیسلامی جیهانی لە ڕێگەی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە یەکەمین کاروانی هاوکارییەکانی دەگەیەنێتە کەمپی حەسەنشام و ١ تۆن دەرمان و پێداویستییەکانی دیکەی وەکوو میوە و خواردنی بەیانی بۆ ئاوارەکان دابین دەکات.

بنکە تەندرووستییەکانی خازر و حەسەنشام بە هۆی ژمارەی زۆری سەردانکەرانیانەوە تووشی کەمیی دەرمان و گرفت دەبنەوە و لەگەڵ بەردەوامبوونی گەرما و ڕەوشی خراپی ژیان لە ناو کەمپەکانی ئاوارەکاندا، پێویستی بە داودەرمان ڕۆژانە ڕووی لە زیادبوونە.


هەر لە درێژەی چالاکییەکانی ئەو ڕۆژەدا، پێداویستییەکانی دیکەی وەکو میوە و خواردنی بەیانی بۆ ١٨٠٠ خێزانی ئاوارەی ناو کەمپی حەسەنشام دابین دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە (دەزگای خێرخوازیی بارزانی) بووەتە پردی پەیوەندیی نێوان ڕێکخراوە جیهانی و ناوچەییەکان و کەسانی لێقەوماو و ئاوارە و پەنابەران و لەو ڕێگایەوە زۆرترین پێداویستییان بۆ دابین دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار