مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشی له ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری ده‌كات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی گوڵان و به‌رپرسی ناوچه‌ی(دوز)ی پارتیمان، هه‌ڤاڵ(ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ریی-مان پێگه‌یشت.
هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری جگه‌له‌وه کادیرێکی پێشکه‌وتووی پارتیمان بوو، له هه‌مانکاتدا پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌وه‌فای نه‌ته‌وه‌که‌ی بووه، له‌شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌ئه‌مه‌ک له ده‌ڤه‌ری گه‌رمه‌سێر به‌شداری له پاراستنی خاکی کوردستانی کردوه.
هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده تێکۆشه‌ر و کوردپه‌روه‌ره‌که‌تانین و سه‌ره‌خۆشی له خزمانی عه‌شیره‌تی گلی و هه‌ڤاڵ و دۆستانی پارتیمان له سنوری لقی 22ی گه‌رمیان ده‌که‌ین.
له خودای گه‌وره داواکارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێ و هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوومان ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
3ـی8ـی2017

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
