مەکتەبی سەرۆک ١٤ ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی ئەڤڕۆ پیرۆز دەکات

به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی(ئه‌ڤڕۆ)
سڵاو و ڕێز..
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی چوارده ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی(ئه‌ڤڕۆ) پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ستاف و خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه‌تان ده‌كه‌ین.
رۆژنامه‌ی(ئه‌ڤڕۆ) له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات، وه‌ك یه‌كێك له میدیا پابه‌ندبووه‌كان به كاری پیشه‌یی رۆژنامه‌گه‌ریی خزمه‌تی به‌پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان كردوه و به هه‌ستێكی ته‌واو به‌رپرسانه جێگه‌ی متمانه‌ی خوێنه‌ره‌كانی بووه و به‌رده‌وام له‌پاڵ رووداوه سیاسیه‌كان و گواستنه‌وه‌ی راستیه‌كان، مینبه‌رێكی راستگۆ بووه بۆ خه‌می هاووڵاتیان و كێشه و گرفته‌كانیان و خستنه‌ڕووی هه‌نگاوی چاره‌سه‌ریی.
هیواخوازین له پیشه‌یی میدیایتان و دڵسۆزیتان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌تان به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ك چۆن له رابردوو رۆڵی گرنگتان بنیوه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكی كوردی له بواری سیاسی و رۆشنبیری و ئابوری و كومه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی، به‌هه‌مانشێوه له ئاینده‌یشدا هه‌مان رۆڵی به‌رچاوتان هه‌بێ. به بیرێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و سه‌رده‌میانه هاوشانی پێشمه‌رگه قه‌ره‌مانه‌كانی كوردستان بن بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌شی میلله‌ته‌كه‌تان.
دووباره ساڵیادی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه‌تان، له ستاف و خوێنه‌رانتان پیرۆزبێ.
ئومێدی سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین..
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
٣١ـی٧ـی٢٠١٧

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
