له چادرگه‌ی ئاواره‌كانی خازر ٧٠ خێزان گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان

خازر-KDP.info- له ئاهه‌نگ و مه‌راسیمێكیدا له چادرگه‌ی ئاواره‌كانی خازر ٧٠ خێزانی ئاواره له‌سه‌ر ئاره‌زووی خۆیان گه‌ڕێندرانه‌وه شوێنی زێدی باب و باپیرانی پێشوویان.
ڕێكه‌وتی ١٦/٧/٢٠١٧ له چادرگه‌ی ئاواره‌كانی خازر كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری، ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمێكی به ئاماده‌بوونی (ده‌رباز محه‌مه‌د)، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و (نه‌وزاد هادی)، پارێزگاری هه‌ولێر و (مووسا ئه‌حمه‌د)، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی جیهانی و كۆمه‌كبه‌خش، ڕێوڕه‌سمی به‌ڕێكردنی ٧٠ خێزانی ئاواره‌ی چادرگه‌كه بۆ زێدی خۆیان بەڕێوە چوو.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا هه‌ریه‌كه له (ده‌رباز محه‌مه‌د)، وه‌زیری وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و (نه‌وزاد هادی)، پارێزگاری هه‌ولێر وتاریان پێشكه‌ش كرد و تێیدا هانی ئه‌و ئاوارانه‌یان دا كه ناوچه‌كانیان ئازاد كراون و جێی مه‌ترسی نین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی پێشوویان و ده‌ستخۆشییان له‌و خێزانانه كرد كه ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان. هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، (مووسا ئه‌حمه‌د)، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگاکە كرد، كه چۆن له ساته ناخۆشه‌كاندا به هانای ئاواره‌كانه‌وه چووه، ئێستاش له نێو چادرگه‌كاندا به‌رده‌وام تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری و پێداویستیی ئاواره‌كان دابین ده‌كه‌ن. له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ری بینی له خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی و به‌هاناوه‌چوونی خێرای ئاواره‌كاندا و، ڕاشیگه‌یاند، له‌مڕۆدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕین به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی تیرۆر و ئازادكردنی شاری مووسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، كه به هۆی ئارامبوونه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان پۆل پۆل خێزانه‌كان، كه‌مپه‌كان به‌جێ ده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی باب و باپیرانیان، كه ئه‌مه‌ش هانده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ده‌ست به ژیانێكی نوێ بكرێته‌وه و كۆتایی به مه‌ینه‌تی و ناخۆشییه‌كانی ئاواره‌بوون بهێنن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
