منداڵانی بێ‌باوکی سنووری ئیدارەی گەرمیان هاوکاری دەکرێن

گەرمیان-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیمارات بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە هاوکاری بەسەر منداڵانی بێ‌باوکی سنووری ئیدارەی گەرمیاندا دابەش دەکەن و مەبەست لە هاوکارییەکەش بۆ کڕینی جلوبەرگ و پێداویستییەکانی منداڵانە.
ڕێکەوتی ١٠/٧/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ٧٩٥ منداڵی بێ‌باوک (ئازیز) هاوکاری دەکات. ١٥٠ ئازیز لە خانەقین، ١٢٥ ئازیز لە دەربەندیخان و ٥٢٠ ئازیزیش لە کەلار و چەمچەماڵ هاوکارییەکانیان پێشکەش کرا.
ئه‌م هاوكارییانه به‌رده‌وامن و تا ئێستا نیزیكه‌ی ٦ هه‌زار منداڵی بێباوك لێیان سوودمه‌ند بوونه، له درێژه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا كه هاوكارییه‌كانی له لایه‌ن (دائرە الشۆون الإسلامیە والعمل الخیری فی دبی) ئاماده كراون، به هاوكاریی مانگی سووری ئیمارات بۆ هه‌ر منداڵێكی بێباوك (ئازیز) بڕی (١٤٠$) سه‌د و چل دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ته‌رخان كراوه و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت. له پارێزگای گەرمیان ١٤٨٦ منداڵی بێ‌باوک لەو هاوکارییانە سوودمەند دەبن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
