٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی هاوکاریی گەیاندە بەری ڕاستی مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی دەوڵەتی کوێت کاروانێکی دیکەی هاوکارییە خۆراکییەکانی گەیاندە دانیشتوانی شاری مووسڵ.

ڕێکەوتی ١٠/٧/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری بۆ دانیشتوانی مووسڵ، کە بە هۆی شەڕەوە کەمترین پێداویستیی خۆراکییان دەست دەکەوێت، سەرەڕای مەترسییەکان، لە شاری مووسڵ چالاکییەکییان بە هەماهەنگیی دەوڵەتی کوێت بەڕێوە برد.

جێی ئاماژەیە، ئەمە یەکەمین کاروانی هاوکارییە، کە دەگەیەندرێتە گەڕەکی حەی نەجاڕی بەری ڕاستی مووسڵ و بە هۆی مەترسییەکانی ئەو ناوچەیەوە خێزانەکان لە بارودۆخێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.

شەڕ و ئاڵۆزییەکانی لە پارێزگای نەینەوادا بە هەزاران خێزانی ئاوارەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، هۆکاری سەرەکیی ئاوارەبوونی خێزانەکان، شەڕ و ئاڵۆزی و نەبوونی سەرەتاییترین پێداویستییە لە ناوچەکانیاندا.

بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زیاتری خەڵکی مووسڵ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پلانێکی پێشوەختە، زۆرترین هاوکارییەکان بۆ دانیشتوانی شارەکە دابین دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار