٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی هاوکاریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و منداڵانی بێباوکی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕانییە هاوکاریی پێشکەش بە منداڵانی بێباوک کرد و لە کەمپی دارەشەکران هاوکاریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی کرد و لە شنگالیش هاوکاریی ئاوارەکانی کرد.

ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ١٠/٧/٢٠١٧، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەڤەری ڕاپەڕین بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، بە هاوکاریی مانگی سووری ئیمارات، هاوکاریی پێشکەشی ٢٩٤ منداڵی بێباوکی سنوورەکە کرد.

هاوکات لە چالاکییەکی دیکەیاندا لە ڕێکەوتی ٦/٧/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شنگال بە هەماهەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ١٢٠٠٠ پارسێلی خۆراکیان بۆ ئاوارەکان لە ناوچەکانی (سەردەشت، سنونێ، گوهبەل، زوراڤا، دگورێ و ...هتد) دابین کرد.

لە چالاکییەکی دیکەشدا، ڕێکەوتی ٥/٧/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDS سمینارێکیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە کەمپی دارەشەکران بەڕێوە برد، لە سمینارەکەدا لەسەر چۆنییەتیی بەکارهێنانی کەلوپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت ڕێنمایی بە بەشداربووان درا و  چۆنییەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ خاوەن پێداویستییانی تایبەت ڕوون کرایەوە، هەر لە سمینارەکەدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ ١٢ خاوەن پێداویستیی تایبەت دابین ک

هەواڵی پەیوەندیدار