مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشی له تاهیر باراوی و بارزان باراوی ده‌كات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان تاهیر باراوی و بارزان باراوی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلوول و گوڵان و كه‌سایه‌تیی دیار(شێخ محه‌مه‌د شێخ ئه‌حمه‌د باراوی) باوكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، هاوبه‌شی خه‌متانین و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و خزمانی بارواو و دۆست و هه‌ڤاڵانتان ده‌كه‌ین.
له خوای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
8ـی7ـ2017

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
