دەزگای بارزانی هاوکاریی ٦ هەزار منداڵی بێ‌باوک دەکات

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی ٦ هه‌زار منداڵی بێباوك دەکات، بۆ هه‌ر منداڵێكی بێباوكیش (ئازیز) بڕی (١٤٠$) سه‌د و چل دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ته‌رخان كراوه و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
له درێژه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا كه له‌لایه‌ن (دائرە الشۆون الإسلامیە والعمل الخیری فی دبی) هاوكارییه‌كان ئاماده كراون، به هاوكاریی مانگی سووری ئیماراتی، بۆ هه‌ر منداڵێكی بێباوك (ئازیز) بڕی (١٤٠$) سه‌د و چل دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ته‌رخان كراوه و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزاندا، كه تایبه‌ته به هاوكاریكردنی مانگانه‌ی منداڵانی بێباوك له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی، له‌ساڵی ٢٠٠٩ه‌وه به چه‌ندین قۆناغی جیاجیا و به‌رده‌وام هاوكاری و یارمه‌تیی مادییان به‌سه‌ر منداڵانی بێباوكدا (ئازیزان) دابه‌ش كردووه، ئه‌م هاوكارییانه‌ش به‌رده‌وامن و تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی ٦ هه‌زار منداڵی بێباوك سوودمه‌ند بوونه، له درێژه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا كه له لایه‌ن (دائرە الشۆون الإسلامیە والعمل الخیری فی دبی) هاوكارییه‌كان ئاماده‌كراون، به هاوكاریی مانگی سووری ئیماراتی، بۆ هه‌ر منداڵێكی بێباوك (ئازیز) بڕی (١٤٠$) سه‌د و چل دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ته‌رخان كراوه و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه گرینگ و پڕ بایه‌خه‌كانی ده‌زگای خێرخوازییی بارزانی و به هۆی فراوانبوونی پرۆژه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و خێرخوازی دیكه، له‌وانه ده‌وڵه‌تی كوێت و شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه و كۆمپانیا و خاوه‌نكار و خێرومه‌ندانی ناوخۆی كوردستان، ئێستا زیاتر له ١٧ هه‌زا منداڵی بێباوك (ئازیزان) له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سوودمه‌ندن.
بۆ زیاتر دڵخۆشكردنی منداڵانی بێباوك و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌ی له ژیانیاندا ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌وڵی جددی دا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی، واتە (مانگی سووری ئیماراتی)، كه به‌وپه‌ڕی لێبورده‌ییه‌وه هاته پێشه‌وه و ئاماده‌یی نیشان دا جه‌ژنانه به‌سه‌ر ٦ هه‌زار منداڵی بێباوكدا دابه‌ش بكات، كه بڕی (٨٤٠.٠٠٠) هه‌شتسه‌د و چل هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌ش ده‌كرێت. ئه‌م هاوكارییه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه هه‌ر منداڵێكی بێباوك (ئازیز) بڕی (١٤٠$) سه‌د و چل دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێ ده‌درێت به مه‌به‌ستی كڕینی جلوبه‌رگ و پێداویستییه‌كانی، كه ئه‌مه‌ش بێگومان كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌وه ده‌بێت و دڵخۆشییه‌ك به‌و منداڵانه ده‌به‌خشێت، له‌م ساته‌دا كه كوردستان به قه‌یرانێكی قورسی داراییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هاوكاریكردنیان جێگه‌ی ستایش و ده‌ستخۆشیكردنه، بۆیه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ڕێككه‌وتی ٦/٧/٢٠١٧دا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه كرد و هاوكارییه‌كانی به‌سه‌ردا دابه‌ش كردن. شێواز و جۆری هاوكارییه‌كان به پێی پارێزگاكان به‌م جۆره بوون: له پارێزگای هه‌ولێر هاوكاری به‌سه‌ر ١.٧٤٦ منداڵی بێباوكدا دابەش کرا و بڕی پاره‌ی ته‌رخان كرا‌و بۆ ئه‌م شاره (٢٤٤.٤٤٠$)ی ئه‌مه‌ریكییه، هاوكات له پارێزگای دهۆك ١.٤٣٨ منداڵی بێباوك ده‌گرێته‌وه و بڕی (٢٠١.٣٢٠)ی ئه‌مه‌ریكییان پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها له پارێزگای سلێمانی ١.٣٣٠ منداڵی بێباوك (١٨٦.٢٠٠) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ك جه‌ژنانه وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها له ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای كه‌ركووكیش پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا ١.٤٨٦ منداڵی بێباوك (٨٤٠.٠٠٠) دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان بۆ كڕینی جلوبه‌رگ پێ ده‌درێت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
