٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەکتەبی سەرۆک سه‌ره‌خۆشی له‌ هەرسێ خانەوادەی حاجی عەلی ڕەسووڵ خەرپانەیی، حاجی عەلی محەمەد خەرپانەیی و عەزیز محەمەد خەرپانەیی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

 

بەڕێزان هەرسێ خانەوادەی حاجی عەلی ڕەسووڵ خەرپانەیی، حاجی عەلی محەمەد خەرپانەیی و عەزیز محەمەد خەرپانەیی

بەداخەوە هەواڵی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەمان پێگەیشت کە بەسەر خانەوادەکانتان هات و بەهۆیەوە مامۆستا خالید حاجی عەلی و هاوسەرەکەی و چوار جگەرگۆشەیان و کچێکی کاک عەزیز گیانیان لەدەست دا. پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکانتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی ئەو حەوت کۆچکردووەی کارەساتەکە بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سەرۆک     

هەواڵی پەیوەندیدار