٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی، خۆراك و پێداویستیی بۆ 4 هەزار و 447 خێزان دابین كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوكاریی چەند دەزگایەكی دیكەی خێرخوازی، لە كەمپەكانی شێخان، ئامێدی و سۆران، خۆراك و پێداویستیی بۆ 4 هەزار و 447 خێزان دابین كرد.

بەشەخۆراك بۆ ٢١٥٧ خێزانی ئاوارە دابین كرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی خۆراكی جیهانی، بەردەوامن لە دابینكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی ئاوارەكان و لە هەڵمەتێكدا بەشەخۆراكی مانگی شەشی ئاوارەكانیان لە كەمپەكانی قەزای شێخان دابین كرد.

ڕێكەوتی ٢٨/٣/٢٠١٧ تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قەزای شێخان، بەشەخۆراكی بەرنامەی جیهانیی خۆراكیان بۆ  ٢١٥٧ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی كەمپەكانی مامڕەشان و شێخان دابین كرد.

هەر بەشەخۆراكێك پێك دێت لە ٧٣ كیلۆگرام خۆراكی وشك و مانگانە كە بەسەر ئاوارەكاندا دابەش دەكرێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی خۆراكی جیهانی، هەر مانگێك بەشەخۆراكی زیاتر لە ٢٠ هەزار خێزانی ئاوارە دابین دەكەن.

لە ئامێدی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی كەسوكاری شەهیدانی كرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە هەڵمەتێكی بەرفراوانی هاوكارییەكانی لە سەرتاسەری كوردستاندا دەست پێ كردووە و بەو مەبەستەش هاوكاریی خۆراكی گەیاندە ٦٦ خێزانی شەهیدانی دەستی داعش لە ئامێدی.

ڕێكەوتی ١٢/٦/٢٠١٧ تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانیان لە ئامێدی بەسەر كردەوە و خۆراكی وشكیان بۆ ئەو بنەماڵانە دابین كرد.

 خۆراك بۆ ٣٠٠ خێزان لە سۆران دابین كرا

لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا، بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە هاوكاریی خۆراكی، گەیەندرایە ٣٠٠ خێزانی كەمدەرامەت لە سۆران.

ڕێكەوتی ١٢/٦/٢٠١٧ لە چالاكییەكدا بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی  پارسێلی خۆراكیان بۆ ٣٠٠ خێزانی كەمدەرامت لە سۆران دابین كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار