دەزگای بارزانی هاوکاری ژمارەیەک خێزانی کەمدەرامەتی لە هەولێر و کەلار کرد
__2017_06_12_h16m19s39__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە هاوکاریی گەیاندە ٤٠٠ خێزانی کەمدەرامەت لە هەولێر و، هاوکات هاوکاریی ژمارەیەکی دیکەیشی لە کەلار کرد.
شەوی ١٦ی ڕەمەزان، ڕێکەوتی ١١/٦/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هاوکارییەکانیان بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پارسێلی خۆراکیان گەیاندە ئەو خێزانانەی کەمدەرامەتن و بژێوی ژیانیان خراپە.
جێی ئاماژەیە لەو چالاکییەدا ٤٠٠ خێزانی کەمدەرامەت لە شاری هەولێر سودمەند بوون و چالاکییەکە بە درێژایی شەوانی ڕەمەزان درێژەی دەبێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەستپێکی مانگی ڕەمەزانەوە هەتا ئێستا هاوکاریی خۆراکی پێشکەشی ٢٤٠٠ قوتابی و ١١٥٠ خێزانی کەمدەرامەت کردووە.
لە چالاکییەکی دیکەیشدا لە کەلار، ڕێکەوتی ١١/٦/٢٠١٧بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پارسێلی خۆراکیان گەیاندە ١٤٠ خێزانی کەمدەرامەت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
