دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە دوو ڕۆژدا ٢٤٠٠ ژەمەخواردنی گەرمی دابەش كردووه.. هاوكاریشی دا به ٢٦٠٠ خێزانی ئاوارەی کەمپی چەمەکۆر

ههولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی مانگی سووری عێراق و ڕێکخراوی 'شعاع الامل'، خۆراکی بهسهر ٢٦٠٠ خێزاندا دابهش كرد. ههروهها بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ٢٤٠٠ ژەمەخواردنی گەرمی بۆ بەربانگ پێشکەشی خێزانەکانی گوندێکی سەر بە شارەدێی زوممار کرد.
ئەمڕۆ ٤/٦/٢٠١٧، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە لە هەڵمەتێکدا خواردنی بەربانگی بۆ ١٤٠٠ خێزانی گوندی شندوخانی شارەدێی زوممار دابین کرد.
رۆژی پێشتریش دەزگای خێرخوازیی بارزانی ١٠٠٠ خوانی بەربانگی پێشکەشی خێزانەکانی هەمان گوند کردبوو.
٢٦٠٠ خێزانی ئاوارە لە کەمپی چەمەکۆر هاوکاری دەکرێن
٤/٦/٢٠١٧، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەدا خواردنی وشکییان بە سپۆنسەری مانگی سووری عێراقی پێشکەشی ٢٠٠ خێزانی ئاوارەی کەمپی چەمەکۆر کرد.
هەر لە درێژەی کار و چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری ڕێکخراوی (شعاع الامل)دا، خواردن بۆ ٢٤٠٠ خێزانی ئاوارەی کەمپەکە دابەش کرا.
لە کەمپی ئاوارە و پەنابەراندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕۆژانە چالاکی جۆراوجۆر بە مەبەستی هاوکاریکردنی خێزانەکان بەڕێوە دەبات و بووەتە پردی پەیوەندیی نێوان ڕێکخراوە جیهانییەکان و ئاوارە و پەنابەران.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
