٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی زیاتر لە ١٠٠٠ خێزانی کەمدەرامەتی کرد

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، هاوكاریی زیاتر لە ١٠٠٠ خێزانی کەمدەرامەتی کرد.

سێیەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتی هاوکارییەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لە شاری دهۆک پێشکەشی خێزنە کەمدەرامەتەکانی ئەو شارە کرد و ١٠٠٠ خێزان لێی سوودمەند بوون.

هاوکات لە دووەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتی هاوکارییەکانی لە مانگی ڕەمەزاندا دەست پێ کرد و بەهاوکاریی دەزگای خێرخوازیی حاجی یەحیا، هاوکاریی ١٣٥ خێزانی کەمدەرامەتی لە شاوێس کرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە هاوکاریی خێزانە کەمدەرامەتەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا دەکات و ڕۆژانەش لە ناو کەمپەکاندا خوانی بەربانگ پێشکەشی ئاوارەکان دەکات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار