راگەیاندنی پارتی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچیی دوایی رۆژنامەنووس شازاد ئەنوەر راگەیاند

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ٢٢/٥/٢٠١٧ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی دڵسۆزی پارتیمان و رێبازی پیرۆزی بارزانی، هه‌ڤاڵ و هاوكار و راوێژكاری ده‌زگاكه‌مان (شازاد ئه‌نوه‌ر) به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی كت و پڕه‌وه كۆچی دوایی كرد.
كاكه شازاد كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و شاره‌زای بواری رۆشنبیری و راگه‌یاندن و كادیرێكی كارا و تێكۆشه‌ڕی راگه‌یاندنی پارتیمان بوو، له‌و رووه‌شه‌وه خزمه‌تێكی زۆر و پڕبهخششیی كردووه.
به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌یان و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵ و هاوپیشه‌كانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌میانین.
له‌خودای گه‌وره داواكارین سه‌بر و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت و گیانی هه‌ڤاڵی كۆچكردوویشمان بخاته به‌ر ره‌حمه‌ت و دلۆڤانی خۆی و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
