کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکان گەیەندرایە شاری مووسڵ

مووسڵ-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی وڵاتی کوێت هەڵمەتێکی دیکەی هاوکارییەکانی لە ناو شاری مووسڵدا بەڕێوەبرد و هاوکات لە کەمپەکانی مام ڕەشان، گەرماو و شێخانیش بەشەخۆراکی مانگی ٥ی ٣٥٨٦ خێزانی ئاوارەیان دابەش کرد.
ڕێکەوتی ٢٠/٥/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی دابینکردنی هاوکاریی خۆراکی بۆ دانیشتوانی شاری مووسڵ، کاروانێکی هاوکارییەکانی دەوڵەتی کوێتیان گەیاندە شارەکە و هەزار خێزان سوودمەند بوون.
جێی ئاماژەیە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە دانیشتوانی مووسڵ پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بەدەست ناکەوێت و بەردەوامیی ژیان بەبێ هاوکارییەکانی ڕێکخراوە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی شارەکە ئەستەمە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی خۆراکی بۆ هەردوو بەری ڕاست و چەپی مووسڵ دابین کردووە و ئەم هاوکارییانەش پێداویستیی بەشێکی بەرچاوی خێزانەکان پڕ دەکاتەوە.
لە چالاکییەکی دیکەدا ڕێکەوتی ٢١/٥/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپەکانی مام ڕەشان، گەرماو و شێخان، بەشەخۆراکی مانگی ٥ی ٣٥٨٦ خێزانی ئاوارەیان دابەش کرد.
هەر بەشەخۆراکێک پێک دێت لە ٧٣ کیلۆگرام خۆراکی وشک و مانگانە بەسەر ئاوارەکاندا دابەش دەکرێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانیی خۆراک هەر مانگێک بەشەخۆراکی زیاتر لە ٢٠ هەزار خێزانی ئاوارە دابین دەکەن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
