لە بەری ڕاست و چەپی نەینەوادا ٢٥٠٠ خێزان هاوکاری کران
__2017_05_09_h17m12s27__HK.jpg)
مووسڵ-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی هاوکارییەکانی بۆ هەردوو بەری ڕاست و چەپی نەیەنەوا لە کاتێکدا بەڕێوەبرد، کە هێشتا شەڕ لە کۆڵانەکانی بەشێک لە گەڕەکەکانی نەینەوادا بەردەوامە و تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بێ گوێدان بە مەترسییەکان، بە هەماهەنگیی دەوڵەتی کوێت هاوکاریی خۆراکیان گەیاندە ٢٥٠٠ خێزان.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٩/٥/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەرەڕای بوونی شەڕ لە بەری ڕاستی نەینەوادا، بە هەماهەنگیی دەوڵەتی کوێت هاوکاریی خۆراکیان بۆ ٢٥٠٠ خێزانی شارەکە لە هەردوو بەری ڕاست و چەپ دابین کرد.
لە دەستپێکی مانگی پێنجەوە هەتا ئێستا هاوکاریی خۆراکی بۆ ٥٠٠٠ خێزانی ناو سەنتەری نەینەوا دابین کراوە، دانیشتووانی شاری نەینەوا بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لە بارودۆخێکی خراپ دان و کەمترین پێداویستییە خۆراکییەکان لەو شارەدا دەست دەکەوێت و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێک لە پێداویستییەکانی ئەو خێزانانە پڕ دەکاتەوە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
