هاوکاری دەگەیەنرێتە ٤٠٠٠ خێزانی ئاوارە

حەسەنشام-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، هاوکاریی بۆ ٤٠٠٠ خێزانی ئاوارەی نەینەوا و دەوروبەری دابین کرد.
ڕێکەوتی ٧/٥/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە کەمپی چەمەکۆر چالاکییەکی خێرخوازییان بەڕێوەبرد و لە چالاکییەکەدا ٢٤٠٠ خێزانی ئاوارە سوودمەند بوون، هاوکارییەکان بریتی بوون لە پریاسکەی خۆراک و پێداویستیی خاوێنکەرەوە و تەندروستی.
هەر لە هەمان ڕۆژدا، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە حەسەنشام هاوکاریی خۆراکیان بۆ ١٦٠٠ خێزانی ئاوارەی دیکە دابین کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
