١٧٢ پێداویستی بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک دابین کرا

هەولێر-KDP.info- به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان، گرووپی هاوكاریی ئیڤڵ HILFSGRUPPE EIFELی ئه‌ڵمانی كه تایبه‌ته به هاوكاریكردنی منداڵاتی توشبوو به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ١٧٢ پێداویستیی جۆراوجۆری نەخۆشخانەیان بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابین کرد.
ڕێکەوتی ٧/٥/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕێی گرووپی هاوكاریی ئیڤڵ HILFSGRUPPE EIFELی ئه‌ڵمانییەوە پێداویستییەکانی نەخۆشخانە، وەکو (قەرەوێڵە، دۆشەک و ویلچەیر)ی بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک دابین کرد.
لە چالاکییەکەدا ٥٤ قەرەوێڵە بۆ نەخۆشخانەکانی ڕزگاری و ئیمێرجێنسی و لەدایکبوونی هەولێر و ١١٨ (قەرەوێڵە و ویلچەیر و دۆشەک) بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگای دهۆک دابین کران.
جێی ئاماژەیە لە داهاتوودا پێداویستیی بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگاکانی دیکەی کوردستانیش دابین دەکرێت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
