چارەسەری پزیشکی بۆ ١٠٨ پێشمەرگە کرا
__2017_05_07_h15m4s34__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و تیمێکی پزیشکیی زانکۆی هەولێری پزیشکی- کۆلێژی ددان لە چالاکییەکدا چارەسەر و پشکنینی پزیشکییان بۆ ١٠٨ پێشمەرگە کرد.
ڕێکەوتی ٦/٥/٢٠١٧ بە مەبەستی خزمەتکردنی پێشمەرگەکانی سەنگەری پێشەوەی بەرگری، تیمێکی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی هەولێری پزیشکی چارەسەر و پشکنینیان بۆ ددانی ١٠٨ پێشمەرگە لە میحوەری گوێر-باقرت کرد.
لە چالاکییەکەدا بۆ چارەسەری پێشمەرگەکان سوود لە نەخۆشخانەی گەڕۆک وەرگیرا و لە ڕێی کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆڕەوە خزمەتگوزارییەکانی کێشان و پڕکردنەوە و شۆردنی ددان بۆ پێشمەرگەکان ئەنجام درا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
