دهزگای خێرخوازیی بارزانی له چهمچهماڵ، زوممار و دیبهگه هاوكاریی دابهش كرد

ههولێر-KDP.info- له چهمچهماڵ، زوممار و دیبهگه، دهزگای خێرخوازیی بارزانی كۆمهك و هاوكاری دا به ئاوارەکان و کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت.
پێداویستیی خاوێنکردنەوەی بۆ ٦٣٠ خێزانی گوندێکی زوممار دابەش کرد.
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا بە هەماهەنگیی unicef ٦٣٠ پێداویستیی خاوێنکەرەوە بۆ گوندی شیرینی شارەدێی زوممار دابین کرا.
رێکەوتی ٢/٥/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی هاوکاریکردنی ناوچە تازەئازادکراوەکان بە هەماهەنگیی unicef پێداویستیی خاوێنکەرەوەی گەیاندە گوندی شیرینی شارەدێی زوممار.
لەو هەڵمەتەدا ٦٣٠ خێزانی ئاوارە پێداویستیی خاوێنکەرەوەیان بۆ دابین کرا، جێگای ئاماژەیە هەڵمەتی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە داهاتووشدا بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچانە درێژەی دەبێت.
لە چەمچەماڵ ٣٢ خاوەن پێداویستیی تایبەت هاوکاری کران
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن و پێدانی رێنمایی تەندروستی بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت سمیناریان بەڕێوەبرد و لە کۆتایی سمینارەکەیشدا ویلچەیر بۆ بەشداربووانی سمینارەکە لە چەمچەماڵ دابەش کرا.
رێکەوتی ٢/٥/٢٠١٧ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی بە مەبستی پێدانی ویلچەیر و هاوکاری بە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، چەمچەماڵیان بەسەر کردەوە.
٣٢ خاوەن پێداویستیی تایبەت، ویلچەیر و گۆچانی پزیشکییان پێ بەخشرا، سەرەڕای ئەوەی لە سمینارێکدا چۆنیەتی بەکارهێنان و مامەڵەکردن لەگەڵ پێداویستییەکان بۆ بەشداربووان لەلایەن کادرێکی شارەزای دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە شی کرایەوە.
پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی ئاماری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەستپێکی پرۆژەکەوە هەتا مانگی ٩ی ٢٠١٦ لە سەرتاسەری کوردستاندا ٦٠٠ خاوەن پێداویستیی تایبەت سوودمەند بوون.
هاوکاریی جۆراوجۆر پێشکەشی ئاوارەکان لە دیبەگە کرا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی رێکخراوی IRCS قتووی شیری بۆ ٨٣ منداڵی شیرەخۆرەی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد.
رێکەوتی ٣/٥/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دیبەگە چەندین چالاکییان بەڕێوەبرد و لە چالاکییەکاندا ١٧٢٧ خێزان و ٨٣ منداڵ هاوکاریی خۆراکییان بۆ دابین کرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، پریاسکەی خۆراکی بۆ ١٧٢٧ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی کامپەکانی دیگەیە دابین کرد، هەروەها ١٦٦ قتووی شیری بە هەماهەنگیی رێكخراوی IRCS بۆ ٨٨ منداڵی ساوای ئاوارە دابەش کرد.
کەمپەکانی دیبەگە پێک دێن لە هەرسێ کەمپی (دیبەگە ١. دیبەگە ٢ و دیبەگە یاریگا) ٣٧٢٦ خێزانی ئاوارە لە هەرسێ کەمپەکەدا نیشتەجێ کراون، کەمپەکانی دیبەگە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانیوە بەڕێوە دەبرێن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
