٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

ڕاگەیاندنی پارتی ساڵڕۆژی تەلەڤزیۆنی دهۆک پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی (25)ه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆنی دهۆك، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی به‌ڕێوه‌به‌ر و هونه‌ركاران و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌له‌ڤزیۆنی دهۆك کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

به‌ڕێزان/ به‌ڕێوه‌به‌ر و هونه‌ركاران و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌له‌ڤزیۆنی دهۆك

   به‌ بۆنه‌ی (25)ەمین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆنی دهۆك، گه‌رمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەکەین و هیوای به‌رده‌وامی و پێشڤه‌چوونتان له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ بۆ ده‌خوازین.

  ته‌له‌ڤزیۆنی دهۆك، یه‌كه‌مین كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ له‌ پارێزگاری دهۆك، كه‌ له‌ (3/5/1992)دا وه‌ك كه‌ناڵێكی ناوخۆیی كوردستانی په‌خشی خۆی ده‌ست پێ كرد، ئه‌و كه‌ناڵه‌ خودان په‌یام و به‌رنامه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه‌یه،‌ له‌ پێناو خزمه‌تكردنی بواری میدیا و كولتووری نه‌ته‌وه‌ییمان و زیاتر قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ ئازیزه‌دا.

وێرای ده‌ستخۆشیمان له‌ هه‌وڵ و كۆشش و ماندووبونتان، پشتیوانیی خۆمان بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی كه‌ناڵه‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئومێده‌وارین شانبه‌شانی كه‌ناڵ و داموده‌زگاكانی دیكه‌ی میدیایی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی باشتر بنێن و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆتان ئه‌نجام بده‌ن، بۆ پته‌وكردنی هەستی نەتەوەیی و نیشتمانیی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و داكۆكیكردن له‌و ئه‌زموونه‌ و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانمان  و به‌دیهاتنی سه‌رجه‌م مافه‌ ڕه‌واكانمان.

جارێكی دیكه‌ پیرۆزبێت یادی دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆنی دهۆك

ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار