وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا چادرگەی حەسەنشامی بەسەر کردەوە

حەسەنشام-KDP.info- به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وش و گوزه‌رانی ئاواره‌كانی مووسڵ له چادرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، (زیگمار گابرێل) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئاواره‌كانی چادرگه‌ی حهسهنشامی به‌سه‌ر كرده‌وه.
رێككه‌وتی ٢٠/٤/٢٠١٧ به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و له‌نزیكه‌وه بینینی دیمه‌نه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له هه‌رێمی كوردستان، (زیگمار گابرێل) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی چادرگه‌ی حهسهنشامی كرد كه تێیدا ئاواره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وای له‌خۆگرتووه و له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه ئه‌ركی ئیداره‌دانی ئه‌و كه‌مپه دەدرێ.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چادرگه‌ی حه‌سه‌نشام، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا له ره‌وش و گوزه‌رانی ئاواره‌كانی كۆڵییه‌وه و پێشنیار‌و بیروبۆچونه‌كان له‌باره‌ی باشتركردنی بارودۆخی ئاواره‌كان و هاوكاریكردنی زیاتریان باسی لێوه‌كرا و له‌و میانه‌شدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به گرنگییه‌وه باسی له هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و كرد و رایگه‌یاند هه‌وڵده‌ده‌ین بتوانین كێشه‌ی كاره‌با له كامپه‌كان چاره بكه‌ین, چونكه به هاتنی وه‌رزی گه‌رما بارودۆخی ئاواره‌كان زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
