١٢٧٣ خێزانی ئاوارە لە دیبەگە هاوکاری کران

دیبەگە-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی ڕێکخراوی مرۆیی ئومێدبەخش و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا هاوکاری بۆ ١٢٧٣ خێزانی ئاوارەی دیبەگە دابین کرد.
ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ١٧ی نیسانی ٢٠١٧، دوو هەڵمەتی هاوکاری لە کەمپەکانی دیبەگەدا بەڕێوەچوون و ١٢٧٣ خێزان سوودمەند بوون. دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی مرۆیی ئومێدبەخش جلوبەرگیان بۆ ١٠١٩ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد.
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ئەو ڕۆژەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێداویستیی خاوێنکەرەوەی پێشکەشی ٢٥٤ خێزانی دیکە کرد.
کەمپەکانی دیبەگە بریتین لە (دیبەگەی یەک و دوو، دیبەگەی یاریگا) و، دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر و تایبەتن بە ئاوارەکانی نەینەوا و دەورووبەری. سەرجەم کەمپەکان لەلایەن (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە بەڕێوە دەبرێن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
