مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشی له جه‌میل خدر ئاغای بێشه‌یی ده‌كات

خانه‌واده‌ی به‌ڕێز جه‌میل خدر ئاغای بێشه‌یی
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و که‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌ی باڵه‌کایه‌تی(جه‌میل خدر ئاغای بێشه‌یی)مان پێگه‌یشت.
هاوخه‌متانین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپه‌روه‌ره‌که‌تان و هه‌ڤاڵ و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین.
له خوای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی زیاترتان پێببه‌خشێ و خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
